سی پی تی: تورکیا تائێستا ٨ جار هەرێمی بۆردوومانکردووە

ئەندامێکی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت" لە دوای خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکەوە، تورکیا هەشت جار ناوچە سنوورەکانی هەرێمی تۆپباران کردووە.
 
کامەران عوسمان ئەندامی رێکخراوی سی پی تی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند" لە دوای بڕیارەکەی پەکەکەوە، تورکیا هەشت جار هەردوو سنووری چیاکانی مەتین و گارەی لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک تۆپباران کردووە".
 
وتیشی" تا ئەمڕۆ درۆنی سوپای تورکیا بەردەوام بە ئاسمانی گوندەکانی بناری قەندیل، خواکورک و خنێرەدا دەسووڕێنەوە". 
 
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامی کۆتایی کۆنگرەی حزبەکەی ڕاگەیاند و تێیدا بڕیاری چەکدادان و خۆهەڵوەشاندنەوەیان کرد. 




PM:04:03:15/05/2025