کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی یەک مانگی بۆ وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکە کەسییەکان دیاریکرد، دەشڵێت" "تاوه‌كو ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠هه‌زار كه‌س بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردنیان نوێ كردووه‌ته‌وه".
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، "لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، بۆ ماوەی یەک مانگ و تاوه‌كو ٢٤ی حوزه‌یران، دەست بە وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان دەکەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تاوه‌كو ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردنیان نوێ كردووه‌ته‌وه".
بڕیارە لە رۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.