کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما ڕو لە بەرزبونەوە دەکەن

دەستەی کەشناسی عێراق، ڕایگەیاند" پلەکانی گەرما ڕو لە بەرزبونەوە دەکەن و لە هەندێک ناوچەش بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەردەوام دەبێت، کەشانسێکیش دەڵێت، تا کۆتایی ئەم مانگە دۆخی ناجیگری کەشوهەوا لە هەریمی کوردستان بەردەوام دەبێت". 

دەستەی کەشناسی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند" سبەی ڕۆژی شەممە، کەشوهەوا ڕون دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵات هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی لە وڵات کەمێک بەرزبونەوە تۆمار دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕۆژی یەکشەممە بای مامناوەندی باکوری ڕۆژئاوا لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی باشور، پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور بەرزدەبنەوە.

هەر لە بارەی پێشبینیەکانی کەشوهەوا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند" تا کۆتای ئەم مانگە ناوچەکانی هەریمی کوردستان لەژێر کاریگەری کەشێکی سەقامگیردا دەمێنێتەوە و شەپۆلەکانی خۆڵبارین و حاڵەتە ناجێگیریەکانی ھەورە بروسکە و باران لەسەر ناوچەکانمان بۆ ئەم مانگە کۆتای پێدێت".

کەشانسی عێراق دەشڵێت، ڕۆژانی دوشەممە و سێ شەممەش، کەشوهەوا و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشو دەبێت، پلەکانی گەرما، لە دهۆک ٣٣ پلەی سیلیزیە و لە سلێمانی ٣٥ پلە و لە بەغداد ٣٧ پلە و بەسڕە ٤١ پلە.






AM:11:36:16/05/2025