١٠٩ سال بەسەر واژۆکردنی رێککەوتننامەی سایکس ـ پیکۆ کە بوە هۆی دابەشبون و پارچەپارچەبونی خاکی کوردستان لە نیوان چوار وڵاتی داگیرکەری ئێران، سوریا، عیراق و تورکیا تێدەپەڕێت.
رۆژی ١٦ی ئایاری ١٩١٦ و دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم ولاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا و روسیا و دواتریش ئیتاڵیا خاکی ئیمپراتوریەتی عوسمانیان کە لە جەنگەکەدا شکستی خواردبو لە نێوان خۆیان بە نەهێنی و لە ریگەی ڕێکەوتنێک کە دواتر بە ڕێکەوتنی سایس - پیکۆ ناسرا دابەش کرد..
ڕێکەوتنی سایس - پیکۆ لە ناوی (مارک سایکس) راوێژکاری دیپلۆماتی بەریتانی و (فرانسوا جۆرج پیکۆت) سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە لەندەن وەرگیراوە کە سەرۆکایەتی جێبەجێکردن و دابەشکردنی زەوییەکانی عوسمانیان لە ئەستۆ بو، هاتوە.
ئەم رێککەوتننامەیە بوە هۆی دابەشکردنی خاکی کوردستان بە جۆرێک کە ناوچەكانی باكوری كوردستان لەگەڵ ئیستەنبوڵ و دەربەندەكانی رۆَژهەڵات درا بە روسیا، ناوچەكانی باشوری كوردستان و هەندێك ناوچەی باكوری درا بە فەڕەنسا، بەشی سێیەم ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بو کە لەژێر دەستی ئێراندا مایەوە.