بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەمزوانە سێیەم بەشە خۆراکی ئەمساڵ لە هەرێم دابەشدەکرێت".
کامەران فەتاح بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بۆ دابەشکردنی سێیەم بەشە خۆراکی ئەمساڵ ئاگادار کراینەوە و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمهێنانی زەیت دەستیپێکردووەتەوە و ئەو مانگانەشی دابەشنەکراوە دابەشدەکرێت و بەشی کەس نافەوتێت.
ڕوونیشکردووە، بەشە خۆراکی سێیەم پێکهاتوون لە زەیت ، شەکر، برنج، نیسک، لەتکەنۆک و دۆشاوی تەماتە.