دانیشتوانی کەمپی مەخموور بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک لە دژی ئەو گەمارۆیانەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سەپێنراوە، بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان لە دەرەوەی بازگەیەکی سوپای عێراق.
دوێنێ پێنج شەممە دانیشتوانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی لە دژی گەمارۆدان و دەستگیرکردن و ڕێوشوێنەکانی سەپێنراو بەسەر کەمپەکەدا دەستیان بە ناڕەزایەتی کرد و لە دەرەوەی بازگەیەکی سوپای عێراق خێمەیان هەڵدا.
هەروەها دانیشتوانی کەمپەکە زیادبوونی گوشار و هەڕەشەکانی حکومەتی عێراقیان ڕاتکردەوە و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی شاندی ئەنجوومەنی گەلی مەخموریان کرد کە دوێنێ لە کاتی گەڕانەوەیان لە خاڵی دەرچوونی بەغداد دەستگیرکران.
لە بەرامبەر ناڕەزایەتییەکانی دانیشتوانی کەمپەکەدا، هێزە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە" لە هەوڵی ئازادکردنی شاندە دەستبەسەرکراوەکەدان".
هاوکات خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە" بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دەرەوەی بازگەیەکی سوپای عێراق".