تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد کە یەک ملیۆن و ٣٨٧ هەزار و ٨٩٥ خوێندکار و قوتابی بەشدارن تیایدا.
ئەمڕۆ شەممە، بە بەشداری یەک ملیۆن و ٣٨٧ هەزار و ٨٩٥ خوێندکار و قوتابی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستی پێکرد.
پێشتریش بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە باسیان لەوەکردبوو، کە هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ڕێگری کردن لە بابەتی (غەشکرد) و بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی تاقیکردنەوەکانیش هێڵی ئینتەرنێت ببڕێت.