داعش هه‌ڕه‌شه‌ی زمان بڕین له كادرێكی دیاری یه‌كگرتوو ده‌كات
ئوسامه جه‌میل،
ئوسامه جه‌میل، كادری دیاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌شاری هه‌ولێر رایدەگەیەنێت كە گروپی داعش به‌زمانی كوردی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوووه و پێیانوتووه: "گه‌ر زمانی خۆت نه‌گری زمانت ده‌بڕین."
بەپێی بابەتێكی ژمارەی ئەمرۆی رۆژنامەی رووداو، ئوسامە جەمیل دەڵێت: "نامه‌یه‌كم له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه پێگه‌یشتووه و به زمانی كوردی نوسرابوو ئه‌گه‌ر مناڵه‌كانی مه‌لا جه‌میل بێده‌نگ نه‌بن زمانیان ده‌بڕین، منیش وه‌ڵامم نه‌داونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیشم له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی سیاسیی خۆم".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو:"هۆكاری هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له من ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه وتومه داعش بارودۆخی خه‌ڵكی كوردستان و عیراقی تێكداوه، نه خزمه‌ت به پڕۆژه‌ی ئیسلامی ده‌كات، نه به سوننه‌ش، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت به شیعه ده‌كات، به هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ی ناكات".
ئه‌و كادره‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد:"نازانم ئه‌و لایه‌نه‌ی داعش له ناوه‌وه‌ی كوردستانه یان له ده‌ره‌وه، گومانیشم له‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردستان بارودۆخی زۆر ئارامه، من ناترسم، به‌ڵام ده‌بێت ئیحتیاتی خۆم وه‌رگرم".
جه‌میل عه‌لی، خاوه‌نی پێنج كوڕ و دوو كچه كه یه‌كێكیان ئوسامه جه‌میل-ی كادری دیاری یه‌كگرتووه‌ی ئیسلامییه و سه‌رجه‌م منداڵه‌كانی ده‌ستێكی باڵایان له‌نێو ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و حزبه هه‌یه.
AM:11:50:01/12/2014