سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، چاودێریی قۆناغی چەکدادانی پەکەکە دەکەن و لە داهاتوودا بۆ ئەو مەبەستە، دانوستان لەگەڵ هەولێر و بەغدا دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، ١٧ی ئایار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لە قۆناغی خۆهەڵوەشانەوە و چەکدانانی پەکەکەی کرد و وتی "پێویستە (پەکەکە) بە تەواوی لە چەک دابماڵدرێت و بە بێ کەموکۆڕی بڕیاری هەڵوەشانەوەی جێبەجێ بکات".
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" چۆنییەتی هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە و ڕادەستکردنی چەکەکانیان لە لایەن دامودەزگاکانی ئەمنی دەوڵەتەکەمان چاودێری دەکرێت. هەروەها لەگەڵ دراوسێکانیشمان لەبارەی قۆناغی چەکدانانی (پەکەکە) لە دەرەوەی سنوورەکانیشمان گفتوگۆمان کردووە. لەبارەی چۆنییەتی بەشداری بەغدا و هەولێر لە قۆناغەکەدا پلانمان هەیە."