چالاکوانی مەدەنی داوا لە سەرجەم هاولاتیانی دەکەن ڕۆژی چوارشەممە دژی دانانی نرخی گرانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری خۆپیشاندان بکەن.
کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕاگەیەنراوێکیان لە دژی دیاریکردنی نرخی پرۆژەی رووناکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا دەڵێن"حکومەتی هەرێم بەناوی پڕۆژەی رووناکی نرخی گران و خەیاڵی بەسەر هاولاتیان دەسەپێنێت کە دەرگای گەندەڵی دەکاتەوە و هاولاتیان دەکاتە کرێچی حزب ئەوەش نەک خزمەت نییە بەلکو رووتاندنەوەی هاولاتیانە ".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەشیاندا داوا لە هاولاتیان دەکەن رۆژی چوارشەممە دژی نرخی گرانی پڕۆژەی رووناکی خۆپیشاندان بکەن".
بۆ بینینی کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسییەکە کلیک لێرە بکە