لوتکەی عەرەبی راگەیەنراوی کۆتایی بڵاوکردەوە

لەبەیاننامەی کۆتایی کۆبونەوەی باڵای عەرەبی کە لەبەغدا بەڕێوەچوو تیایدا بەتوندی راگواستنی دانیشتوانی غەززە رەتکراوەتەوە.

 بەپێی بەیاننامەکە ، پێویستە یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنرێتە غەززەو کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیش فشارەکانی زیاتر بکات بۆ ڕێگرتن لەخوێن ڕشتنی زیاتر لەغەززەو دابینکردنی پارێزگاریکردنی پێویست بۆ خەڵکەکەی.

لەبەیاننامەکەدا پشتیوانی سیاسی و دارایی و یاسایی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە دوپاتکراوەتەوەو داواش لەئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی کراوە رێکاری پێویست بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی لەپاڵ ئیسرائیلدا بگرێتە بەر.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، بە توندی ڕاگواستنی دانیشتووانی غەززە ڕەت دەکەنەوەو  پێویستیشە یارمەتی مرۆیی بگەیندرێتە غەززە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانجی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا، یەکخستنی هەوڵەکان و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە.

هەر لەبەیاننامەدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سور یا کراوەو رۆڵی سعودیەش لەهەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە بەرزنرخێنراوەو لەهەمان کاتیشدا داوای دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بەململانێکانی سودان کراوە.




PM:06:11:17/05/2025