نێچیرڤان بارزانی دواى كۆتاییهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، له‌وێوه به‌ره‌و تارانی پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامی ئێران بەڕێ دەکەوێت.
سەرۆکایەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە" سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ تاران به بانگهێشتێكی فەرمییه بۆ بەشداریکردن لە دیدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ڕێکدەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌ممە به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
بەشداریکردنی لەم دیداره‌دا، دووپاتکردنەوەی پشتگیریی هەرێمی کوردستانه بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاری بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، یه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوە ژیانی ئاشتییانه‌دا.
بەپێی كارنامه‌ى دیداره‌كه، نێچیرڤان بارزانی له مێزگردێكدا، تیشکدەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە، دووپات له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌یه‌كگرتن و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران كۆده‌بێته‌وه، پێوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێ ده‌که‌ن.