پێنج ڕۆژی مانگی داهاتوو بە بۆنەی جەژنی قوربان و سەری ساڵی کۆچییەوە لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی.
بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ پێنج ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت کە چواریان ڕۆژانی (٦-٧-٨-٩) دەبێت بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە.
هەروەها ڕۆژی ٢٦ی مانگی داهاتوو بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمیە.