مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و ژماره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و له‌نێویشیاندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامده‌دات.
میدیای پارتی، ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە" ماوەی چەند کاتژمێرێکە مەسرور بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوتووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەکەیدا مەسرور بازرانی لەگەڵ مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و لە کۆبونەوەکەدا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، هەولێر و بەغدا و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتگۆ دەکرێت.
هەروەها تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکانی بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا باسكردن ده‌بێت له دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز و دۆسیه‌ی ئه‌منیش یه‌كێكی دیكه له خاڵه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌بێت.