عیرفان عەبدولعەزیز: لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد سەرکەوتوو نەبوو

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لوتکەی عەرەبی لە بەغداد هیچ سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستنەهێنا و ئەمەش بۆ شکستی سیاسەتی دەرەوە و کاردانەوەی قەیرانی سیاسی ناوخۆی عێراق دەگەڕێتەوە". 

عیرفان عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەهۆی شکستی سیاسەتی دەرەوەی عێراق لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد سەرکەوتوو نەبوو، ئەمە جگە لە کاردانەوەی نەرێنی کە لە ئەنجامی گێژاوی سیاسەتی ناوخۆ و تێکچوونی بارودۆخی سیاسی گشتیی ناوخۆی وڵاتەوە هاتە ئاراوە". 

سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی وتی" بزووتنەوەی ئیسلامی کاندیدەکانی خۆی تۆمارکردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداریکردن، بەڵام ئەگەر گەرەنتی تەواو وەرنەگرین کە شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان پشتڕاستبکاتەوە، ڕەنگە بەشداری نەکەین". 



PM:09:22:17/05/2025