لەبارەی کۆبۆنی خۆراک هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەپڵیكەیشنی كۆبۆنی خۆراك لە ئێستادا تەنها بۆ هەڵەبجە كارا كراوە". 

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە و دەڵێت" لەئێستادا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبۆنی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارا دەکرێت و بڵاویدەکەنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کۆبوونیان نییە یان دەیانەوێ خانە جیابکەنەوە یاخود ناوی نوێ زیاد بکەن، لە قۆناغی داهاتوودا ئەو خزمەت گوزارییەش چالاک دەبێت.



PM:10:11:17/05/2025