ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکات و بڕیارە پێش جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایار تەواو دەکات و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە پێش جەژنی قوربان وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم بکات و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم دەستپێکردنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی نیسانی ڕاگەیاند و بڕیارە سبەینێ بە پێدانی مووچەی (کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم و پێشمەرگە دیوان، لیواکان و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاکەوتن)، كۆتایی به دابهشكردنی مووچهی مانگی چواری مووچەخۆران بێت.