سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت" کورد بەشێکی دانەبڕاو لە ئیدارەی نوێی سوریا پێکدەهێنێت و پێویستە وەک هاوڵاتییەکی خاوەن ماف و ئەرکی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆتاییهاتنی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد ڕایگەیاند" هیچ کەسێک بەجێناهێڵین و هەوڵدەدەین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕازی بکەین کە کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت".
سەبارەت بە دۆخی سووریا گۆتێرێس دەڵێت" زۆرینەی کورد لە سوریا هەیە، ئەوانیش بەشێکن لە گەلی سوریا، کاتێک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ حکومەتی سوریا قسەمکرد، جەختم لەسەر پێویستی کارکردن لەگەڵ کورد وەک هاوڵاتی سوریا کردەوە".
دووپاتیکردەوە کە کورد بەشێکی دانەبڕاو لە نەتەوەیی سوریا پێکدەهێنێت و داوای کرد وەک هاوڵاتییەکی یەکسان و خاوەن ماف و ئەرکی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە" کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان عێراقییەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن".
هەروەها جەختیشی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا و ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتیکردنی بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە کردەوە.