گەنجێک لە پرۆژەیەکی ئاوی کەرکوک خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥ گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە پرۆژەی ئاوی قەزای داقوق لە کەرکوک خنکا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، گەنجەکە لە نزیک پردێکی ناوچەکە خنکاوە، هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی سنوورەکە تائێستاش بەردەوامن لە گەڕان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکەی.

هەروەها هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە. 

بەپێی ئامارێکی بەرگری شارستانی، وەرزی هاوینی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٠ حاڵەتی خنکان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکوک تۆمارکراون کە زۆربەیان گەنجانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٥ ساڵان بوون. 



PM:11:18:17/05/2025