ئەمشەو شەممە لە گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر، بەهۆی شەڕی نێوان دوو دراوسێ کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمشەو لە گەڕەكی ئازادی شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو درواسێدا ڕوویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە گەنجێک كوژراو و دوو كەسی دیكەش برینداربوون كوژراوەكە كارمەندی ئاسایشە.
لە ئێستادا بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و تەرمی کوژراوەکەش بۆ توێکاری ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.