سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا و لە چەند ڕۆژی داهاتوو ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجام دەدات.
رۆژی شەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥میدیای پارتی بڵاوکردەوە کە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لەسەر داوای ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری باڵای حکوومەتەکەی گەیشتوونەتە واشنتن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای پارتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە.
مەسرور بارزانی، لە گەشتەکەیدا لە چەند ڕۆژی داهاتوو ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، ئەندامانی کۆنگرێس لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی، وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە دەبێت.