نێچیرڤان بارزانی: بەغدا دەبێت پرسی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تارانەوە ئاشکرای کرد کە بەغداد لە چوارچێوەیەکی فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی (دیداری تاران بۆ گفتوگۆ) وتی" عێراق وڵاتێکی زۆر گرنگە و دەتوانێت لە داهاتوودا ڕۆڵێکی زۆر گرنگ ببینێت".

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد، عێراق چووەتە قۆناغێکەوە دەتوانێت یارمەتی سەقامگیرکردنی ناوچەکە بدات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا لەبارەی مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڵێت" بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا ناکات".

وتیشی" بەغداد دەبێت پرسی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات".

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و ئێرانیش رایگەیاند" پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە. ئەم پەیوەندییانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشە دەکەن و ئێران یەکەم وڵات بوو لە کاتی شەڕی داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستانی دا".



PM:12:46:18/05/2025