ئەو تۆمەتبارەی لەسەر کۆتر تەقەی لە هاوڵاتیەک کرد دەستگیر کرا

ئاسایشی هەولێر بکوژی ئەو گەنجەی دەستگیرکرد کە شەوی ڕابردوو لە شەڕی نێوان دوو دراوسێ کوژرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، تیایدا هاتووە" لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو جیران دروست بووە، کە بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتیەک و بریندار بوونی هاوڵاتیەکی تر دواتر بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو".

باسی لەوەشکرد" دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە کاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تۆمەتبار (ک، ع، ح) مان دەستگیر کرد، ڕێکاری یاسای بەرامبەری گیراوەتەبەر".

سەبارەت بە هۆکاری شەڕەکەش (سپی) زانیویەتی، شەڕەکە لەسەر کۆتر بووە و بە گوێرەی زانیارییەکان  دراوسێی یەکەم کە خاوەنی کۆترە لەدەرگای دراوسێیەکەی دەدات و پێی ئەڵێت کۆترم چوەتە سەربانی ئێوە و ئەمەوێت بچم بیهێنمەوە، بەهۆی ئەوەی کە خاوەن ماڵەکە ڕێگەی نەداوە بەکەسەکە بۆچوونە سەربانی ئەوان دەبێتە دەمەقاڵێ و شەڕیان و دواتر چەک بەکاردێت، بەهۆیەوە خاوەن کۆترەکە باوکێک برینداردەکات و کوڕەکەشی دەکوژێت و دواتر خۆشی برینداردەبێت.






PM:02:19:18/05/2025