شاندیکی دەمپارتی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان سەردانی دورگەی ئیمراڵییان کرد، ئەمەش بە یەکەمین دیدارەلە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری چەکدانانی پەکەکە.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەمپارتی ڕایگەیاند" پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی و ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بۆ ئەنجامدانی دیدارسەردانی دورگەی ئیمراڵییان کرد".
دیدایر ئۆجەلان لە دوای ڕاگەیاندنی چەکدانانی پەکەکە یەکەم دیداری شاندەکەیە لەگەڵ ڕێبەری پارتی کریکارانی کوردستان، پێنجەم سەردانە لەدوای ئاشکرابونی هەوڵەکانی دەسپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاستی.
کۆتا دیداری شاندەکەش لەگەڵ ئۆجەلان، بە بەشداری پەروین بوڵدان و ئۆزگور ئەرۆڵ، لە ٢١ی نیسان بەڕیوەچو دوای گیان لەدەستدانی سڕی سورەیا ئوندەر کە ئەندامی شاندەکە بو. ...