جموجۆڵی هێزەکانی عێراق لە مەخموور زیادی کردوە

نارەزایەتییەکانی خەڵکی مەخموور دژی ڕێگری و دەستبەسەر کردن و ئابلۆقەی ئابووری بۆ چوارەمین ڕۆژ بەردەوامو و هاوکای جموجۆڵ و ژمارەی هێزەکانی عێراق زیادی کردووە.

ماوەی چوار ڕۆژە خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخموور دژی ئابڵوقە، ڕێگریی و گەمارۆی سەر کامپەکە، هەروەها دەستبەسەرکردنی ئەو شاندەی کە بەناوی گەلی مەخموورەوە سەردانی بەغدادیان کردبوو، لە بەردەم خاڵی پشکینی کۆنترۆڵی هێزەکانی عێراق چادری چالاکییان هەڵداوە.

لە بەرانبەردا هێزەکانی عێراق بە بەراورد بە پێشوو لە خاڵی پشکنینەکەدا جموجۆڵ و ژمارەی هێزەکانی خۆیان زیاد کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ١٠ـی نیسانەوە حکومەتی عێراق ئابڵوقەی خستووەتە سەر کامپەکە، ڕێگە نادات کەلوپەلی ئاوەدانکردنەوە، بیناسازی و هەروەها ڕێگە نادات کرێکاران بە مەبەستی کارکردن بچن بۆ بەغداد، هەروەها عێراق ناسنامەی دانیشتووانی کامپەکە نوێ ناکاتەوە و ڕێگە نادات نەخۆشانیش بچن بۆ نەخۆشخانە، بەرپرسانی عێراق ڕایانگەیاندبوو کە لە ١٥ـی مانگدا ئەندامانی شاندەکە کە چووبوون بۆ کۆبوونەوە ئازاد دەکەن، بەڵام بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد.




PM:04:42:18/05/2025