دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت".
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" سبەی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە، تەمویلی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەبێت و لەو داهاتە خەرج دەكرێت.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست ٣٨ هەزارە مووچەی مانگانەیان لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار دیناره، کۆی گشتی مووچەی مانگانەیان ١٨ ملیار دینارە.