ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی پیاوێک کە پیشەی شۆفێری تاکسییە بە چەکوش هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" ڕووداوەکە لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچنار لەسەر کێشەی پارە لە نێوان شۆفێرێکی تاکسی و هاوڵاتییەکدا ڕوویداوە".
وتیشی" لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە".
وتەبێژەکەى پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئەو هاوڵاتییە وتی" ئەو کەسەی چەکوشەکە بەر سەرى کەوتووە بارى تەندروستى جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت".