سەرۆکی بەرەی گەل لە نوێترین پەیامیدا هێرشی توند دەکاتە سەر قوباد تاڵەبانی و دەڵێت" كاك قوباد ته‌مسیل ده‌كات و ئاماده نییه ئه‌م زه‌وییانه ساغ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕه‌پانه ته‌واو بكه‌م".
لاهورجەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌م شاره شه‌رم بیانگرێت به پارێزگاریشه‌وه، تائێستا نه‌یتوانیوه كاره‌با بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز دابین بكات".
وتیشی" مه‌سرور بارزانی یارمه‌تی نادییه‌كانی زاخۆ، هه‌ولێر و دهۆك ده‌كات، كه‌چی یارمه‌تی نه‌ورۆز ناكات".
لاهور جەنگی دەشڵێت" قوباد تاڵەبانی" ته‌مسیل ده‌كات و ده‌ستی خۆش بێت یارمه‌تی یانه‌ی سلێمانی ده‌دات، به‌ڵام ئاماده نییه ئه‌م زه‌وییانه ساغ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕه‌پانه ته‌واو بكه‌م".
سەرۆکی بەرەی گەل ڕاشیگەیاند" هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌سه‌ڵاتی نییه، من بوومایه ده‌ستم له‌كارده‌كێشایه‌وه، بۆته بوكه‌ڵه به‌ده‌ست ئه‌مانه‌ی ئێستاوه، كاك قوباد ئه‌م شاره‌ی تێكداوه، زه‌وییان نه‌هێشت له سلێمانی".