خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک دادەبەزێت.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری تۆزێکی کەم لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە کەمێک دادەبەزێت.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش، کەشناسی وتی" ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەل بوونی تۆزیکی سووک و لەناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێت".

ڕونیشیکردەوە کە سبەینێ پلەی گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبێتەوە.

هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٤ پلەی سیلیزی

کەرکووک: ٣٧ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی

سۆران: ٣٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان:٤٠ پلەی سیلیزی



AM:09:57:19/05/2025