"بڕی بارانبارینی ئەمساڵ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە"

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە سەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا ٣٥٠.٣ ملم باران باریووە". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، لە سەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا ٣٥٠.٣ ملم باران لە سنووری سلێمانی باریوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا بڕەکەی ٧٨١.٣ ملم بارانباریوە". 

بەپێی وتەی شارەزایان، بە پشتبەستن بەو داتایانە بڕی بارانبارین لە مساڵدا بەراورد لەگەڵ وەرزەکانی ڕابردوودا کەمیکردووە.



PM:02:11:19/05/2025