نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی پێنج ڕاگەیەندرا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەکرێت". 

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند" ئەگەر لەم هەفتەدا لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد بکرێت و وربینی لە لیستەکەدا بکرێت، ئەوا پێش جەژنی قوربان مووچەی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەرێم و عێراق لەسەر بڕی داهاتی ناوخۆ ڕێكبکەون بۆ ئەوەی مانگانە مووچەی مووچەخۆران دوانەكەوێت.

هەفتەی ڕابردوو بڕی ٩٥٩ ملیار و ٥١٤ ملیۆن دینار وەکو شایستەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم و دواتر دارایی هەرێم دەستپێکردنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی نیسان ڕاگەیاند.



PM:02:38:19/05/2025