باخچەلی بۆ پرۆسەی ئاشتی داوای پێکهێنانی کۆمسیۆنێک دەکات

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی داوای دامەزراندنی کۆمیسیۆنی یەکێتی پشتیوانی نەتەوەیی دەکات. 

باخچەلی لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە" نابێت دەرفەت بە تێگەیشتنی هەڵە و بێهیوابوون بەهۆی بیانوو و هۆکاری لاوازەوە بدەین". 

سەرۆکی گشتی مەهەپە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی دەڵێت" ئاشتی چۆلەکەیەکی یەک باڵ نییە و بە یەک باڵ فڕین بە ئاسماندا ئەستەمە، بەڵکو پەیوەستە بە خاوەندارێتیکردن، نزا، فیداکاری و باوەڕبەخۆبوونی تەواوی نەتەوەکەمانە". 

هەروەها باخچەلی ڕاشیگەیاند" لەم چوارچێوەیەدا بۆ دیاریکردنی نەخشە ڕێی قۆناغی داهاتوومان، دامەزراندنی کۆمیسیۆنێک بە بەشداری فراکسیۆن و پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمانی تورکیا گونجاوترین هەڵبژاردنە". 

داواش دەکات لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی پەرلەمان، کۆمیسیۆنی یەکێتی پشتیوانی نەتەوەیی دابمەزرێت بۆ ئەوەی کارەکانی کۆمیسیۆنەکە بەڕێوەبچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە کۆمیسیۆنەکە نوێنەری ١٦ پارتی سیاسی تێدا بێت و لە ١٠٠ ئەندام پێکبهێنرێت.



PM:03:13:19/05/2025