ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە" سبەی سێشەممە کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بای باکوری ڕۆژئاوا، خێراییەکەی سووک بۆ مامناوەند، چالاک دەبێت بۆ ٣٠ کم لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی باشوور، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوەن و لە ناوچەکانی باشوور کەمێک دادەبەزن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی چوارشەممەش ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا کەمێک بەرزدەبنەوە.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، ڕۆژی هەینی داهاتوو کەشوهەوا جێگیر دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا کەمێک بەرزدەبنەوە.