شارەزوور.. تەرمی ھاوڵاتییەک دۆزرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندێکی سنووری قەزای شارەزوور تەرمی ھاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بە سەرییەوە بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەوف بەگ لە هەڵەبجە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێکی تەمەن (٥٨) ساڵ گەیەندرایە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کە شوێنەواری یەک فیشەک بەسەریەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رێکارە تەندروستییەکان تەرمی ئەو ھاوڵاتییە بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە. 

تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە دەربارەی ھۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە. 



PM:06:45:19/05/2025