جێگری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی حزبی ئایندە، ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە سلێمانی کۆبوونەوەو باسی گرنگی پرۆسەی ئاشتیان لە باکوری کوردستان و کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی تورکیاد کرد.
بەپێی راگەیاندراوی نوسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی، ئەمڕۆ دوو شەممە ١٩ ی ئایار جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری توركیا و سه‌رۆكی پارتی ئاینده كۆبوه‌وه و پێكه‌وه پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و چونییه‌تی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولایان تاوتوێ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا داودئۆغڵو باسی له هاوڕێیه‌تی ٢٠ ساڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال كرد و په‌رۆشی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی مام جه‌لالی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و به تایبه‌تێش پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا بیرهێنایه‌وه".
" له ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاڵۆگۆڕی بیروڕاكرا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا. هه‌ردولا هاوڕابون له ئاشتیدا هیچ لایه‌نێك دۆڕاو نییه".( راگەیاندنەکەی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی وا دەڵێن).
هەردولا جه‌ختیشیان كرده‌وه له "گرنگیی پابه‌ندیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌نگاونانی پێویست بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه".
له‌مباره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌ردو گه‌لی كورد و تورك له توركیا به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو ناوچه‌كه‌دایه، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌مو لایه‌نێك یارمه‌تیده‌ر و هاوكاربن له سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌دا.
لە کۆبوونەوەکەدا هاتووشە قوباد تاڵه‌بانی جەختی لەوە کردۆتەوە له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولادایه كه هه‌رچی زوتر ئاسمانی توركیا به‌ڕوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا بكرێته‌وه.