لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا شەڕڤانێکی هەسەدە گیانی لەدەستدا

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت" لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانمان لە دەیرەزۆر، شەڕڤانێک گیانی لەدەستداوە و شەڕڤانێکیش برینداربووە". 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانیان لە شارۆچکەی ئەلبەحرەی هەجین لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر، شەڕڤانێک گیانی لەدەستدا و شەڕڤانێکی دیکەش برینداربووە". 

هەسەدە دەشڵێت" بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکە، پێویستە هاوڵاتییان زیاتر هاوکاربن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەسکەوتەکان بپارێزن کە لە سایەی فیداکاری شەڕڤانان بەدیهاتووە". 

جەختیش دەکاتەوە، ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هەوڵێکی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە.



AM:08:29:20/05/2025