نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و ٢١٥ دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک بە سێ هەزار و ٢٤٠ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٧٤٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٦٨٣) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٦٥٤) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٥٦٠) هەزار دینارە.

نرخی زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی کاتێک سیاسەتە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بازاڕەکانی جیهانی نائارام کرد، بەڵام چەند ڕۆژێکە نرخی ڕووی لە دابەزین کردووە دوای ئەوەی ترەمپ هەڕەشەکانی بۆ سەپاندنی گومرگی ڕاگرت

هەروەها شارەزایانی بواری ئابووری ئاماژە بەوەدەکەن، پێناچێت لەمساڵدا نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو نادڵنیاییەی کە سەرۆکی ئەمریکا خستویەتییە ناو ئابووری جیهانییەوە.



AM:09:11:20/05/2025