دادگای تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٢٢ کاربەدەست و کارمەندانی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ دەرکرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا،
داواکاری گشتی ئیستەنبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٢٢ کەسی دیکە دەرکرد کە بەرپرسانی گەور ەشارەوانی ئیستەنبوڵیان تێدایە.
دەشڵێن" ئەو کەسانە بە تۆمەتی گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان بۆ دەرچووە".
ڕۆژی ١٩ی ئازاری ئەمساڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەستگیرکرا و لە ٢٣ی ئازاریشدا فەرمانی زیندانیکردنی بۆ دەرکرا، هەروەها لەسەر هەمان چوارچێوە بریاری دەستگیرکردن بۆ زیاتر ١٠٠ کەسی دیکەش دەرچوو، دواتر بڕیارەکە لە تورکیا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گەورەی لێکەوتەوە.