ئەردۆغان: خەریکی ئامادەکردنی دەستورێکی نوێین

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند" لە ئێستادا، خەریکی ئامادەکردنی دەستورێکی نوێین" و وتیشی" بە هێنانەدیی تورکیایەکی بی تیرۆر، دەتوانن خێراتر بگەنە ئامانج"

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەبۆنەی یادی ئەتاتورک و ڕۆژی وەرزش و لاوان لە ئەنقەرە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەنجان و  وەرزشوانان کۆبوەوە و ڕایەگەیاند" لە ئێستادا ئامادەکاریی بۆ نوسینەوەی دەستورێکی نوێ دەکەن و بەردەوامیش دەبەن". 

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا، ئەوان چیتر ناتوانن بە دەستوری ٢٠ ساڵ لەمەوبەر، وڵات بەڕێوە ببەن و وتیشی"ئەو دەستورەی ئێستا تورکیا بەڕێوە دەبات، دو ساڵ دوای کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ئامادە کراوە، بۆیە لە ١٠٠ساڵەی دوەمی کۆماردا، وڵاتەکەی بە دەستوری کودەتا بەڕێوە ناچێت". 

وتیشی" سورن لەسەر ئەوەی بەرەو سەدەی تورکیا پێشبکەون و بە تورکیایەکی بێ تیرۆر، دەتوانن زوتر بگەنە ئامانجەکانیان". 






PM:01:45:20/05/2025