هەپەگە: سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆنگرەی پەکەکە هێرشەکانی تورکیا بەردەوامە

هەپەگە ڕایگەیاند" سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆنگرەی پەکەکە دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشەكانی و بە چەکی قەدەغەکراو، تۆپ، هاوەن لە ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی گێریلاکان".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت" سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆنگرەی پەکەکە دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشەكانی و بە چەکی قەدەغەکراو، تۆپ، هاوەن لە ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی زاپ، خواکورك، مەتینا و گارە".

باسی لەوەشکردوە، لە ١٣ تا ١٨ـی ئایار تونێلەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا و گارە و خواکورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و بە هاوەن و فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان و تۆپباران کراون.

هەپەگە رایشیگەیاند" گێریلاکان بە تەکنیکی تایبەتی خۆی کە سەربازان لە پێگەی هێرشکردندا بوون وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە، کە بە تەکنیک گورز لە حەشارگەیەک و حەفارەیەک و تۆپهاوێژێک و چەکێکی قورس و ئۆتۆمیبلێکی زرێپۆش و ئۆتۆمیبلێکی جوری کریپی درا و سیستەمێکی چەکی کۆرکووت لەناوبردران".



PM:04:01:20/05/2025