وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك لەسەر ئەنجامدانی دوو گرێبەستی وزە لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستی نوێ نین و پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و ڕەواییاندا ناوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕوونكردنەوەكەیدا دەڵێت"ئامانج لەو ڕێککەوتننامە و گرێبەستانە، پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە لە ڕێگای زیادکردنی بەرهەمی گازی سروشتیی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق".
ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا دوو گرێبەستەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان بە "نایاسایی و پوچەڵ” ناودەبات.