پژاک: بڕیاری چەک دانان ئێمە ناگرێتەوە

پژاک لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە ئەو قۆناغەی عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردوە بە گرنگ و ئەرێنی دەزانن بۆ چارەسەری کێشەی کورد و وتیشی" بڕیاری چەک دانان ئێمە ناگرێتەوە".

ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە بە کەناڵی (ئاریەن تیڤی) راگەیاندوە" ئەو قۆناغەی عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردوە بە گرنگ و ئەرێنی دەزانن بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

ناوبراو، لەبارەی داواکەی ئۆجەلانیشەوە  بۆ چەکدادانی پەکەکە، دەڵێت" بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڕیاری خۆیانە وەکو پارتێک و  بڕیاری پژاک لەو بارەیەوە جیاوازە و ئەوان ناگرێتەوە".

ئەمیر کەریمی دەشڵێت" پژاک لە ساڵی ٢٠١١ەوە ئاگربەستی راگەیاندوە و ئەگەر هێرش نەکرێتە سەریان ئەوان چالاکی ناکەن".
 
پێشتریش وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە ڕایگەیاندبو، تەنها چەکدانان بەس نییە و دەبێت تەواوی ڕێکخراو و لقەکانی سەر بە پەکەکەش هەڵبوەشێندرێنەوە.




PM:10:11:20/05/2025