بە گوێرەی راگەیەنراوی دارایی عێراق رۆژی سێشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥ وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی ئابوری ئەمریکا کۆبوونەوە و پشتیوانی لە بودجە و پەرەپێدانی توانا داراییەکانیان تاوتوێ کرد.
لە راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە کە " لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی بودجەی گشتی و لایەنەکانی هاوکاری تەکنیکی نێوان وەزارەت و لایەنی ئەمریکی لە بوارەکانی ئامادەکردنی بودجە و ژمێریاری حکومەت، لەڕێگەی بەرنامە و میکانیزمی جێبەجێکردنی بودجەی ئەدای کارکردنەوە کرد".
دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق:
وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی ئابوری ئەمریکا پشتیوانی لە بودجە و پەرەپێدانی توانا داراییەکان تاوتوێ دەکات.
تەیف سامی وەزیری دارایی ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە تیمی ئابووری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی هاوکاری لە چوارچێوەی پرۆگرامی FSVC بۆ بەرزکردنەوەی توانا ئابووری و داراییەکانی عێراق.
لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی بودجەی گشتی و لایەنەکانی هاوکاری تەکنیکی نێوان وەزارەت و لایەنی ئەمریکی لە بوارەکانی ئامادەکردنی بودجە و ژمێریاری حکومەت، لەڕێگەی بەرنامە و میکانیزمی جێبەجێکردنی بودجەی ئەدای کارکردنەوە کرد.
تەیف سامی جەختی لە گرنگی بەکارهێنانی شارەزایی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە چاکسازییە بەردەوامەکان کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەت کاردەکات بۆ مۆدێرنکردنی سیستەمی کارگێڕی و دارایی و بەرزکردنەوەی شەفافیەت و دیسیپلینی دارایی، هاوتەریب لەگەڵ ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت و چەسپاندنی سەقامگیری ئابووری.
لای خۆیەوە تیمی ئەمریکی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری تەکنیکی و ڕاوێژکاری، بەتایبەتی لە پەرەپێدانی ئامرازەکان بۆ ئامادەکردنی بودجەی بەرنامە و ئەدای کارکردن، باشترکردنی سیستەمی ژمێریاری و پەرەپێدانی سیستەمی زانیاری دارایی.
هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە هەماهەنگی و ڕێکخستنی وۆرک شۆپی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت لە ژمارەیەک پسپۆڕی تەکنیکی، وەک پاڵپشتیکردن لە جێبەجێکردنی باشترین پراکتیکەکان لە بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.
وەزارەتی دارایی
میدیا و پەیوەندی حکومی
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥