سلێمانی.. دابەشكردنی ئاو ڕادەگیرێت

ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت" دابەشكردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەك و دووی ئاوی دوكان – سلێمانی رادەگیرێت".

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لە ئەمڕۆوە دابەشكردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەك و دووی ئاوی (دوكان – سلێمانی) بۆ ماوەی (٢٤) كاتژمێر ڕادەگیرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی كاری پاككردنەوەی وەرگری ئاوی هەردوو پڕۆژەكە لە كۆبوونەوەی لم و پاشماوەی گەشتیاران كە سەردانی سەیرانگەی دوكانیان كردووە دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت.



AM:09:12:21/05/2025