دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٥ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دژ بە پڕۆژەی ڕووناکی و هەژماری من گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێت.
چالاکانی مەدەنی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە" کاتژمێر ٤ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێت دژی بەکرێچیکردنی تەواوی کۆمەڵگە لە ڕێی گرانکردنی نرخی کارەباوە".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" پێویستە هەمووان پشتگیری هەر دەنگێکی ئازاد بین کە دژی پرۆژەی بەناو ڕووناکی و هەژمارەکەی یەکێتی و پارتی بووەستێتەوە کە دوو پڕۆژەی بازرگانین بۆ خزمەتی خۆیان نەک خەڵک".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا چالاکانی مەدەنی دەشڵێن" پێویستە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بەزوووی ئامادەکاری بکرێت بۆ ناڕەزایەتی گەورە و بەردەوام هەتا کۆتایی بە پرۆژەکانی بە کۆیلەکردنی خەڵک دێت".
ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە ژمارەیەک لە چالاکوانانی مەدەنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکیان لە دژی دیاریکردنی نرخی پرۆژەی رووناکی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند"
حکومەتی هەرێم بەناوی پڕۆژەی رووناکی نرخی گران و خەیاڵی بەسەر هاولاتییان دەسەپێنێت کە دەرگای گەندەڵی دەکاتەوە و هاولاتییان دەکاتە کرێچی حزب ئەوەش نەک خزمەت نییە بەلکو رووتاندنەوەی هاولاتییانە".