لە گەڕەکی راپەرینی شاری سلێمانی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
چالاک رەوف سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی کرێکارێک کە کاری بۆیاخکردنی کردووە لە باڵەخانەیەک و لە کاتی کارکردن کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کرێکارە خەڵکی هەولێرە و باوکی یەک منداڵ بووە، رووداوەکەش لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون یان وەبەرهێنان نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ڕووداوەکە تەرمەکەی بۆ توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.