کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی یەکێتیی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە هەولێر دەستیپێکرد.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستانەوەیە.
دوایین کۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتیی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨نیسانی ٢٠٢٥ ، لە هاوینەهەواری دوکان، لە سلێمانی بەڕێوە چوو.