دەستەی دەستپاکی هەرێم، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان، ژمارەیەک بەرپرسی باڵا بانگهێش دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" دەستەی دەسپاکی هەرێم پاڵپشت بە مادەی ١٤ لە ڕێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٦، بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پلە باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگهێشت دەکات".
ئەوەشی ڕاگەیاندووە" لێکۆڵینەوەکە تایبەت دەبێت بەو سەروەت و سامانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی نەیانووسیوە".
دەشڵێت" پلەباڵاکان بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی خانەنیشین و ڕاوێژکار و چەندان پلەی تری تێدایە".