نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند" بە ھۆی ئەو گەمارۆییە سەختەی کە ماوەی چەندین ھەفتەیە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەسەر کەرتی غەززەدا، سەپێندراوە، تا ئێستا نەتوانراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن".
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا لە دووشەممەی ڕابردووە، چوار بارھەڵگر کە خۆراکیان ھەڵگرتووە، چوونەتە ناو کەرتی غەززە.
ڕاشیگەیاند" بەھۆی ئەو گەمارۆ سەختەی کە ماوەی چەندین ھەفتەیە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەسەر کەرتی غەززەدا، سەپێندراوە، تا ئێستا بارھەڵگرەکان نەیاتوانیوە ماددە خۆراکییەکان بگوزانەوە کۆگاکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە".
وتیشی" لەبەر ئەوە تا ئێستا، نەتوانراوە، یارمەتییە مرۆییەکان بەتایبەتی ماددە خۆراکییەکان بەسەر فەڵەستینییەکاندا لە کەرتی غەززە، دابەش بکرێن".