محەمەد قادر هاودیانی. وەزیری کاروباری کۆمەلآیەتی
وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێنج فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌که‌ی دورده‌خاته‌وه که ده‌وامیان نه‌کردوه‌و ته‌نها موچه‌یان وه‌رگرتوه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌و وه‌زاره‌ته ئاشکرایکردوه دوای ئەوەی 18 فەرمانبەر لەشاری كەركوك لەسەر میلاكی وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی دامەزرابوون و بەشێوەیەكی نایاسایی مووچەی خۆیان وەردەگرت بە بێ ئەوەی دەوامی فەرمی بكەن ، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیان لەسەر كرا‌و لەلایەن وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتیەوە موچەكانیان وەستێندرا .
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه "رۆژی چوارشەممە 2014/11/5 محمد هاودیانی، وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی دوا مۆڵەتی دایە ئەو فەرمانبەرانە بۆ ئەوەی دەست بە دەوامی ئاسایی خۆیان بكەنەوە ئەگینا لە وەزارەت دووردەخرێنەوە(فەصڵ دەكرێن)".
13 لەو فەرمانبەرانە دەستبەكاربوونەوەو دەستیان بەدەوامی ئاسایی خۆیان كردەوە , پێنج فەرمانبەریش بریاری كۆتایی هێنان بە راژەكانیاندرا لەسەر میلاكی وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی